ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی موبین فەیلی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە ئەیوان

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١١:٤٠

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥

موبین فەیلی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری زەرنە سەر بە شارستانی ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، موبین فەیلی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری زەرنە، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان و گیانی لەدەست دا.

ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کە هاوکات لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا بەڕێوە دەچوو، لە چەندین شاری ئیلام لەوانە زەرنە، بە بەشداریی بەرفراوانی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سەرکوتی توند، بەکارهێنانی توندوتیژی و تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی بە ڕووی خۆپیشاندەراندا وەڵام درایەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە