كەرەج؛ كوژرانی ڕەزاحاجی مورادیان گەنجی كوردی خەڵكی قەسری شیرین لە لایەن هێزە حكوومەتییەكان
٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١١:٥٥
هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥
ڕەزا حاجی مورادیان هاووڵاتیی كورد و خەڵكی قەسری شیرین و دانیشتووی كەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانیویەی ٢٠٢٦)، ڕەزا حاجی مورادیان، خەڵكی قەسری شیرین و دانیشتووی كەرەج، لە ڕەوتی خۆپیشاندانی خەڵكیی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكەرە حكوومەتییەكان گیانی لە داوە.
بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەكی شەڕ گیانی لە دەست داوە.
هەنگاو ئاگادار كراوەتەوە كە، پەیكەری ناوبراو دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار لە زێدەكەی قەسری شیرین بە خاك سپێردراوە.
سەرچاوە: Hengaw