ئەمیرعەلی جەلیلیان لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی شاباد گیانی لە دەست دا

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٨:٣٩

هەنگاو، پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥

ئەمیر عەلی جەلیلیان، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (١٤ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، ئەمیرعەلی جەلیلیان، ٦٥ ساڵە، شۆفێری کامیۆن و خەڵکی شاباد پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختیی برینەکانی گیانی لە دەست دا. ناوبراو پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار بریندار کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەکانی نزیک بە بنەماڵەی ئەمیرعەلی جەلیلیان، ناوەندە حکوومەتییەکان گوشاریان خستووەتە سەریان تا ئەندامانی ئەم بنەماڵە حیزبە کوردستانییەکان وەک بکوژی ناوبراو بناسێنن کە ئەوانیش قەبووڵیان نەکردووە.

ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە ناوەندە سەرکوتگەرە حکوومەتییەکان لە بەرانبەر دانەوەی تەرمی ئەمیرعەلی جەلیلیان داوای ٧٠٠ ملوێن تمەن دەکەن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە