ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر کوژرانی شیرزاد باڵایی و فەردین فوولادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاباد

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٦:١٧

هەنگاو؛ شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥

شیرزاد باڵایی و فەردین فوولادی، دوو گەنجی کوردی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، شیرزاد باڵایی باوکی دوو منداڵ و فەردین فوولادی، کە هەردووکیان خەڵکی شاباد بوون، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەرمی ئەم دوو گیانبەختکردووە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار لە گۆڕستانی کانی چیکان مەنسووری بە خاک سپێردراوە.

شایانی باسە کە بنەماڵە و کەسوکاری گیانبەختکردووان، سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی ناوەندە حکومەتییەکان، ڕێگەیان نەداوە تەرمەکان بکەونە دەست هێزەکانی حکومەت و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لەژێر بەڕێوەبردنی خۆیاندا ئەنجام داوە.

بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاباددا کوژراون گەیشتە ٤ کەس. پێشتر هەنگاو هەواڵی کوژرانی دوو کەسی دیکەی بە ناوەکانی هۆلاکۆ ئەیوانی و ئەمیرعەلی جەلیلیان بڵاو کردبووەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە