ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی کامەران ئەکبەری لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنان لە ناڕەزایەتییەکانی کرماشان

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٣:٥٧

هەنگاو؛ شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥

کامەران ئەکبەری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شاباد و لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرە حکوومەتییەکان کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، کامەران ئەکبەری، ٤٥ ساڵە، مامۆستا و باوکی منداڵێک، خەڵکی شاری شاباد، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە شارەکی ئیلاهیەی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرە حکوومەتییەکان کوژرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کامەران ئەکبەری لە مەودای نزیک و بە چەکی جەنگی لە بەشی سکیا کەوتووەتە بەر ئامانجی تەقەکە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە