ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر كوژرانی ئەمیر نادری و سامان فەتاحی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان لە كرماشان و شاباد

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٩:٥٦

هەنگاو؛ یەكشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥

دوو هاووڵاتیی كوڕد بە ناوەكانی ئەمیر نادری و سامان فەتاحی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەكانی بەفرانبار لە شارەكانی شاباد و كرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان كوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانویەی ٢٠٢٦)، ئەمیر نادری، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵكی گوندی وەفراوای سەر به شاری شاباد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەكانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان كوژرا.

هەروەها لە هەمان ڕۆژ سامان فەتاحی، لە وەرزشوانانی ناسراوی كرماشان و ئەندامی یانەی میللی تێكواندۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان لە گەڕەكی سابوونی ئەم شارە كوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەم هاووڵاتییە لە بەشی سەری بووەتە ئامانجی گوللەی هێزە حكوومەتییەكانی ئێران و گیانی لە دەست داوە. ناوبراو لە پەیڕەوی ئایینی یارسان بووە و هەشتەمین هاووڵاتیی پەیڕەوی ئەح ئایینە كوردییەیە كە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانە كوژراوە.

هەنگاو زانیوەیەتی كە بنەماڵەی عەلی سادقی دوای پێدانی ٧٠٠ ملیۆن پارە بە ناوەندە ئەمنییەكان، تەرمی ناوبراویان وەرگرتووەتەوە و لە ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ لە گۆڕستانی «ڕەقە سەراو تیران»ی كووزەران بە خاك سپێردرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە