ئاشکرا کردنی ناسنامەی دوو هاووڵاتیی کوردی کوژراو لە ناڕەزایەتییەکانی مەشهەد و ئیسفەراین

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٤:٢٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەلیل میلانوویی و حوسێن زەبیحزادە، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە شارەکانی ئیسفەراین و مەشهەد بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون کە ناسنامەکەیان پاش یەک حەوتوو ئاشکرا کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، جەلیل میلانوویی، خەڵکی ئیسفەراین سەر بە خوراسانی باکوور، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.

هاوکات هەر لەم شەوەدا، حوسێن زەبیحزادە، ٤١ ساڵە، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە گەڕەکی نودەی مەشهەد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا. هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە لە بەشی سەر و بە چەکی جەنگی کەوتووەتە بەر ئامانجی تەقەکە.

بە هەژمار کردنی ئەم دوو کەسە، هەتا ئێستا ناسنامەی حەوت هاووڵاتیی کورد کە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە خوراسانی ڕەزەویی و خوراسانی باکووری کوژراون، لە لایەن هەنگاو ئاشکرا و بڵاو کراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە