دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی لانی کەم هەشت هاوڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ و کرماشان

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٣:٢٨

هەنگاو، شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

حەوت هاوڵاتیی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی سولەیمان بایزیدی، حەسەن سەبووری، هەژار باریکی، کەمال شکاک، ئەیووب شکاک، عومەر پایمەرد، سەردار یارو و هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی عیرفان جاویدان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ (٢١ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، عومەر پایمەرد و سەردار یارو، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانبار، هەر یەکە لە سولەیمان بایزیدی، خەڵکی گوندی سینگان، حەسەن سەبووری، خەڵکی شێخان، کەمال شکاک و ئەیووب شکاک، خەڵکی "نەلۆس"ی شنۆ و هەژار باریکی، خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکردنی سولەیمان بایزیدی بە بەکارهێنانی هێز و لێدان و سووکایەتی ئەنجام دراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، عیرفان جاویدان، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کەرناچیی کرماشان لە کاتی هێرشی هێزە حکومەتییەکاندا دەستبەسەر کراوە.

ئەم هەشت هاوڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و نیگەرانییەکی جیدی لەسەر تەندروستییان لەئارا دایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە