بیجاڕ؛ دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئەحمەدڕەزا قەمەری، سامان محەممەدزادە و عەلی وەلی‌زادە

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٣:٥٢

هەنگاو؛ دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

سێ هاوڵاتیی کوردی خەڵکی بیجاڕ بە ناوەکانی ئەحمەدڕەزا قەمەری، سامان محەممەدزادە و عەلی وەلی‌زادە لە ١٨ ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، ئەحمەدڕەزا قەمەری، سامان محەممەدزادە و عەلی وەلی‌زادە، سێ هاوڵاتیی خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم سێ هاوڵاتییە دوای دەستبەسەرکردن بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە و چارەنووسی ئەم سێ هاوڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە