دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنبوونی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سیکان ڕەوشەنی، اقلویمر گرامی و سەجاد حیکمەت لە مەلەکشایی و ئاودانان

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٩:٤٨

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سیکان ڕەوشەنی، سولەیمان گرامی و سەجاد حیکمەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢٦)، سیکان ڕەوشەنی و سولەیمان گرامی، چالاکی مەدەنی، کە هەردووکیان خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلامن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە؛

دوای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیاندا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥، سەجاد حیکمەت، خەڵکی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و دوای مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری، ئەم هاووڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەم کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون؛ بەردەوامیی ئەم دۆخە و بێسەروشوێنبوونیان، نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستی، ژیان و چارەنووسیان بە شێوەیەکی جیدی زیاد کردووە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە