بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی حەوت ژنی کورد

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢١:٤٨

هەنگاو؛ سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

حەوت ژنی کورد و خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی ئایدا ئارامش، زەینەب تەهماسب، هاجەر خالیدی، دونیا سادقی، فاتمە پەریوەشی، سوها مەسعوودی و سەدەف قاسمی، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم شارەدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلامدا بەندکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئایدا ئارامش، زەینەب تەهماسب، هاجەر خالیدی، دونیا سادقی، فاتمە پەریوەشی، سوها مەسعوودی و سەدەف قاسمی، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کراون. ئەم کەسانە لە ئێستادا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراون.

شایانی باسە کە ئایدا ئارامش لە کاتێکدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە کە بەهۆی تەقەی فیشەکی ساچمەییەوە بریندار بووە و ژمارەیەکی زۆر ساچمە لە بەشەکانی سەر و قاچەکانیدایە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم حەوت ژنە لەبەر دەستدا نییە و هەروا بە نادیاری لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلامدا ماونەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە