سنە؛ ئەفشین حوسێن‌پەناهی، خەبات دێهدار و جەمال ئەسەدی دەستبەسەر کران

٢٢ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٣:١٧

هەنگاو، چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

ئەفشین حوسێن‌پەناهی، خەبات دێهدار و جەمال ئەسەدی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ (١٠ی فێبریوەریی ٢٠٢٦)، ئەفشین حوسێن‌پەناهی، جەمال ئەسەدی و خەبات دێهدار، هاووڵاتییانی خەڵکی سنە دەستبەسەر کران. هەروەها هێزە حکومەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی جەمال ئەسەدی دا گرتووە.

لەم نێوەوەدا ئەفشین حوسێن‌پەناهی لە ڕەزبەری ٢٧١٧دا لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و دوای تێپەڕاندنی نزیکەی ٣ ساڵ لە ماوەی شەش ساڵەی سزاکەی، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ئەپریلی ٢٠٢٠)، بە لێبووردنی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

هەروەها، لە ناوەڕاستی ڕەزبەری ٢٧٢٣دا، خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، سزای ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراوی (تعلیقی) بەسەردا سەپا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە