ئەیوان؛ گیان لەدەستدانی شەش ئەندامی بنەماڵەیەک بریتی لە دوو ژن و دوو منداڵ بەهۆی بوردمانەکانەوە
هەنگاو؛ شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥
شەش ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد بریتی لە دوو ژن و دوو منداڵی ٦ مانگە و ٥ ساڵە بە ناوەکانی عەلی نەزەر مەحموودی، مریەم محەممەدی، ئیلهام مەحموودی، دوکتۆر ئەفشار خوسرەویی، نیلا خوسرەویی و ڕایان خوسرەویی، خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام لە ئەنجامی بە ئامانج گرتنی بینایەکی نیشتەجێبوون لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم شارە، کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٠٥:٣٠ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥، مریەم (مەهتاب) محەممەدی لەگەڵ هاوژینەکەی عەلی نەزەر مەحموودی و منداڵەکەیان ئیلهام محەممەدی، دوکتۆر ئەفشار خوسرەویی (زاوای بنەماڵەکە) و دوو منداڵەکەی بە ناوی نیلا خوسرەویی پێنج ساڵان و ڕایان خوسرەویی، کۆرپەی ٦ مانگە، لە ئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا گیانی خۆیان لە دەست دا.
یەکێک لە نزیکەکانی ئەم بنەماڵە لەم بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، عەلی نەزەر مەحموودی، خاوەن دەرمانخانەیەک بووە.