ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هەشت هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٥:٢٧

 

هەنگاو؛ شەممە ۲۵ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵

هەشت هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی یوونس ناسری، یووسف ئازادخانی، خەلیل ئیسماعیلی، عەلی حاتەمی، نەبی زەمانی، حەسەن محەممەدی، عەبدولساحیب جەعفەرزادە و ڕەزا خاسی، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی لوومار، بەدرە، مەلەکشایی و ئاسمان ئاباد سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

دەستبەسەرکراوانی ئاسمان ئاباد؛

یوونس ناسری، پێنجشەممە ۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۲۹ی جەنیوەریی ۲۰۲۶)، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

یووسف ئازادخانی، دووشەممە ۱۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۲ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دەستبەسەر کرا.

نەبی زەمانی، سێشەممە ۲۱ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۰ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

دەستبەسەرکراوانی مەلەکشایی؛

دکتۆر ڕەزا خاسی، شەممە ۱۸ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۷ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

دەستبەسەرکراوانی بەدرە؛

عەلی حاتەمی، هاووڵاتیی تەمەن ۳۴ ساڵ، سێشەممە ۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۳ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دەستبەسەر کرا.

حەسەن محەممەدی، یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۸ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

عەبدولساحیب جەعفەرزادە، چوارشەممە ۲۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۱ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکراوانی لوومار؛

خەلیل ئیسماعیلی، سێشەممە ۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۳ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دەستبەسەر کرا.

سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە تا ئێستا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە