مەریوان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی کامیاب کەریمی

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٤:٠٦

 

هەنگاو؛ دووشەممە ۲۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵

کامیاب کەریمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کامیاب کەریمی، هاووڵاتیی تەمەن ۱۹ ساڵ و خەڵکی مەریوان، ۵۴ ڕۆژی ڕابردووی لە بێدەنگیی چڕدا لە دەستبەسەرگە تێپەڕ کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو گەنجە لە ماوەی ۵۴ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافە سەرەکییەکانی دیکەی خۆی بێبەش بووە و ئەگەری وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ناوبراو نیگەرانیی لێ کەوتووەتەوە.

کامیاب کەریمی، ڕۆژی چوارشەممە ۳ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۲۴ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، لە ماڵی پووری لە مەریوان لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ۱۸ی رێبەندان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە