تاران؛ بێسەروشوێنبوونی ئەسغەر فەتحی، هاووڵاتیی کورد هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٢:١٤

هەنگاو، پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

ئەسغەر فەتحی، هاووڵاتیی گەنجی کورد و خەڵکی دەرگەز سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لە نێوان ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بە شێوەیەکی گوماناوی لە شاری تاران بێسەروشوێن بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانویەی ٢٠٢٦)ـەوە، ئەسغەر فەتحی، خەڵکی گوندی محەممەد تەقی بەیگی شاری دەرگەز لە تاران ون بووە.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە بە کەسە نزیکەکانی خۆی ڕاگەیاندووە کە بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان دەچێتە سەر شەقام و لەو کاتەوە بێسەروشوێن بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەسغەر فەتحی، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە ٤١ ڕۆژی ڕابردوودا بەردەست نەکەوتووە.

بە لەبەرچاوگرتنی بێسەروشوێنبوونی ئەسغەر فەتحی، هاوکات لەگەڵ شەوی پچڕڕانی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەت و کوشتار و دەستبەسەرکردنی ناڕەزایەتییان، نیگەرانیی جددی لەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ئەم هاووڵاتییە لە ئارادایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە