مەهاباد؛ دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئەنوەر مەولوودی
١٩ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٧:٥٦
هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥
ئەنوەر مەولوودی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (٨ی مارسی ٢٠٢٦)، ئەنوەر مەولودی، خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw