دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکان لە مەهاباد

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٨:٤٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥

ئاوات ڕۆستەمی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد لە شەش ڕۆژ پێشەوە لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکان لە مەهاباد دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەممە ٢٧٢٥ (٥ی مارسی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەکی ٤٠ ساڵە بە ناوی ئاوات ڕۆستەمی، خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە» سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی مانەوەی ناوبراو ئەنجام دراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی هەڵگرتنی زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەم بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە