فەرمانی تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتییان لە سنووری مەریوان؛ فەرزین ساسانی بە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرا

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ٢١:١٥

هەنگاو، چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥

ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی تەقەی ڕاستەوخۆیان بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەرکردووە کە بۆ پەیوەندیگرتن ڕوو لە خاڵە سنوورییەکان دەکەن، و لەم چوارچێوەیەدا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرزین ساسانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا فەرزین ساسانی، خەڵکی گوندی "بەردەڕەشە"ی مەریوان لە کاتێکدا بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ کەسوکاری لە ڕێگەی هێڵە تەلفۆنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە چوبو بۆ سەر سنوور، بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان لە بەشی قاچەوە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکومەتییەکان شوێنی جێگیربوونی خۆیان لە بنکەکان چۆڵ کردووە و بە دروستکردنی بنکەی کاتی لە ناو شاخەکاندا، هاتووچۆی هاووڵاتییانی سەرسنوور کۆنترۆڵ دەکەن.

هەنگاو زانیویەتی کە، ئەم هێزانە فەرمانێکیان پێگەیشتووە کە بەپێی ئەو فەرمانە هەر جۆرە هاتووچۆیی کەسانێک کە بە گومانی ئەوان گوماناوییە، ڕاوەدوو بنێن و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ بکەن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە