بۆکان؛ دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنبوونی پێشەوا ئاقاپوور

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٨:٢٣

هەنگاو، یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥

پێشەوا ئاقاپوور، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. دەستبەسەرکردنی ناوبراو بە لێدان و توندوتیژیەکی زۆرەوە انجام دراوە و پەراسووەکانی باوکیشی بەهۆی لێدانی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە شکاون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشەوا ئاقاپوور، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ماوەی ١٠ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و هیچ هەواڵێکی نییە. ناوبراو لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (٥ی مارسی ٢٠٢٦) دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی پێشەوا ئاقاپوور، ئەم هاووڵاتییە بە توندی دراوەتە بەر لێدان و باوکیشی بەهۆی لێدانی هێزە حکومەتییەکانەوە پەراسووەکانی تووشی شکان بوون.

پێشەوا ئاقاپوور لە ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە توندی لێی درابوو و دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو ماوەیەک دواتر ئازاد کرا.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە