پیرانشار؛ عوسمان بایەزیدی بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٣:٥٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ 

عوسمان بایەزیدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارەدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (٦ی مارسی ٢٠٢٦)، عوسمان بایەزیدی، خەڵکی گوندی "بندەرێ" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە