سنە؛ دەستبەسەر کرانی ژن و مێردێک بە ناوەکانی زەینەب عەزیزی و سیروان ئەمینی

١٨ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٢:٢٨

هەنگاو، دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥

زەینەب عەزیزی و سیروان ئەمینی هاوژینێکی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (٧ی مارسی ٢٠٢٦)، زێنەب عەزیزی و سیروان ئەمینی، خەڵکی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە