ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەدانی حەدیس حەقیقی، بلاگری کورد

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٦، ١٧:٢٣

هەنگاو، شەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦

حەدیس حەقیقی، بلاگری کورد و خەڵکی شاری ئورمیە زیاتر لە مانگێکە لەلایەن دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و لەم ماوەیەدا خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی توندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەدیس حەقیقی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ورمێ کە زیاتر لە ٣٠ ڕۆژە دەستبەسەرە و مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە سزای قورسی بەسەردا بسەپێت.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، حەدیس حەقیقی لەم ماوەیەدا خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونی و لاپەڕەی ئەم بڵاگەرە کوردە داخراوە.

ئەم بلاگرە لە ماوەی دەستبەسەرییەکەیدا لە هەموو مافەکان لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

حەدیس حەقیقی لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەممەی ٢٧٢٤، لە ماڵی بنەماڵەیی خۆیدا لە ورمێ دەستبەسەر کراوە و وردەکاریی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی نادیارە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە