پیرانشار؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی مەحیەدین مەعرووف‌نیا و کوڕەکەی

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢٦، ١١:١٦

هەنگاو؛ شەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەحیەدین مەعرووف‌نیا و کوڕەکەی بە ناوی بێهنام مەعرووف‌نیا، چارەنووسیان هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی مەحیەدین مەعرووف‌نیا (قەلاش) و بێهنام مەعرووف‌نیا، ناوەندە ئەمنییەکان لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم دوو هاووڵاتییە خۆ دەپارێزن.

ئەم باوک و کوڕە، حەوتووی ڕابردوو بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و لەو کاتەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو ناوەندەی دەستبەسەری کردوون و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە