دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی ئەبووبەکر قادربۆکانی هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان
٣ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ٢١:٤٠
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٦
ئەبووبەکر قادربۆکانی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٢٢ی ئاڤریلی ٢٠٢٦)، هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەبووبەکر قادربۆکانی و بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٥٥ ساڵەیە لە ناوەندە حکومەتییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکانی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی بەدەست نەهاتووە.
سەرچاوە: Hengaw