دەستبەسەرکرانی سەید ئەنوەر عەلەوی، عزەدین پەس و پیش و واحید بروومەند لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار

٧ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ٠٩:٥٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٦
 

واحید بروومەند و عزەدین  پەس و پیش، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار و سەید ئەنوەر عەلەوی خەڵکی شنۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٢٦ی ئەپریلی ٢٠٢٦)، هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی واحید بروومەند لە پیرانشار و دەستبەسەریان کردووە.

هاوکات ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی عزەدین  پەس و پیش و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
 

لەلایەکی دیکەوە، سەید ئەنوەر عەلەوی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
 

واحید بروومەند، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. ڕاپۆرتە گەیشتووەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە حکومەتییەکانی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، وێڕای دروستکردنی کەشێکی ترس و تۆقاندن، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگرتنی سەیدئەنوەر عەلەوی، واحید بروومەند و عزەدین پاشوپێش لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە