بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی شێرکۆ تابناک، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ١١:٣٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

شێرکۆ تابناک، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە پەنابردن بۆ توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەییی شێرکۆ تابناک تەمەن ٣٨ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.

شێرکۆ تابناک پێشتریش چەندین جار بەهۆی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتر لانی کەم دوو جار لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانە ئازاد ببوو.

بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانەکەیدا، هێشتا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی وردی ڕاگرتنی ئەم بەندکراوە سیاسییە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە