سەقز؛ دەستبەسەرکرانی بەهائەدین ڕەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ١٠:٠٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

بەهائەدین ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و یەکێک لە مامۆستاکانی ناوەندی فێرکاریی "کارینۆ" لەو شارەدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٢٩ی ئەپریلی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر شوێنی کارەکەی بەهائەدین ڕەزایی هەڵکەوتوو لە گەڕەکی "بەهارستان"ی سەقز، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بەهائەدین ڕەزایی وەک مامۆستا لە ناوەندی فێرکاریی "کارینۆ" چالاکیی هەبووە. ڕاپۆرتە گەیشتووەکان باس لەوە دەکەن کە دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە