سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی کامران ڕەسوول‌نژاد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ١٩:٣٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی کامران ڕەسوول‌نژاد، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەردەشت، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٦)، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی کامران ڕەسوول‌نژاد، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "نەستان"ی سەر بە سەردەشت و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندە ئەمنییەکان بێ ئەنجام ماوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێک سەبارەت بە دۆخی ناوبراو خۆیان دەپارێزن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە