بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی مامەند خودادادی، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ١٢:٢٢

هەنگاو؛ هەینی ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەرکرانی مامەند خودادادی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی نەغەدە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامەند خودادادی سەرەتای بانەمەڕی ٢٧٢٦، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، ناوەندە حکومەتییەکان لە پێدانی وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە دۆخی ناوبراو خۆیان دەپارێزن.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو ناوەندەی کە مامەند خودادادی دەستبەسەر کردووە، نادیارە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە