میراوێ؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی عەلی بوژنە، هاووڵاتیی تەمەن ٦٥ ساڵ

١٦ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ١١:١٦

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی چەندین هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی عەلی بوژنە، هاووڵاتیی کورد و تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی شاری میراوێ هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی. ناوبراو لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی بوژنە خەڵکی گوندی «ساوانی تازەی»ی سەر بە شاری میراوا، لە ماوەی ڕۆژانی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی چەندین جارەی بنەماڵەی بوژنە لە ناوەندە حکومەتی و دادوەرییەکانی میراوا و سەردەشت، بەرپرسان لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە بەساڵاچووە، خۆیان دەپارێزن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە