مەهاباد؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی سیاوەش عەزیزی ئەقدەم دوای سێ حەوتوو لە دەستبەسەرکران

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ٢١:٠٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ۲۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۶

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو لە کاتی دەستبەسەرکرانی سیاوەش عەزیزی ئەقدەم، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیاوەش عەزیزی ئەقدەم سەرەتای مانگی بانەمەڕی ۲۷۲۶، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکومەتییەکان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا. ناوبراو لەو ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەتن و تەنانەت پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام و ڕۆژانەی بنەماڵەی عەزیزی ئەقدەم لە ناوەندە ئەمنییەکان و خانەی دادی گشتی و شۆڕشی مەهاباد، بەرپرسان لە وەڵامدانەوەی ڕوون لەو بارەیەدا خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە