پیرانشار؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی لە چارەنووسی واحید سوڵتانی

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ١٤:٠٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی واحید سوڵتانی، گەنجی تەمەن ٢١ ساڵی کورد و خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٨ی مەیی ٢٠٢٦)، هێزە حکوومەتییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەیی واحید سوڵتانی لە گوندی "خوڕنج"ی سەر بە شاری پیرانشار، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار فواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم گەنجە تەمەن ٢١ ساڵە لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیش لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە