مهاباد؛ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سێ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن هێزه حکوومه‌تییه‌کانه‌وه
هه‌نگاو؛ دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٦
هێزه حکوومه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌ڵکوتانه سه‌ر گوندی "به‌فره‌وان"ی مهاباد، سێ گه‌نجی ئه‌و گونده‌یان که دووانیان بران به ناوه‌کانی مه‌نسوور عه‌باسی، ئه‌حه‌د خه‌یری و واحید خه‌یری ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌ره‌بەیانی دووشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٦، هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتیلاعات بەبێ هەبوونی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری یان مۆڵەتی یاسایی، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هه‌ریە‌ک له مه‌نسوور عه‌باسی، ئه‌حه‌د خه‌یری و براکەی بە ناوی واحید خه‌یری له گوندی «به‌فره‌وان» هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباد و دەسبەسەریان کردوون .
تا کاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌کی ورد سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵیان و چاره‌نووسی ئه‌م سێ گه‌نجه کورده له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌کانیان به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چاره‌نووسیان، بێئه‌نجام ماوه‌ته‌وه.