بۆکان؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پێنج بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکان و کوشتنی ئەنقەست

٧ جۆزەردان ٢٧٢٦، ٢٢:١١

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

سزای سێدارەی پێنج بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکان و کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان جێبەجێ کرا. ناسنامەی سێ کەس لەوانە رەحمان مەحموودی، جەعفەر محەممەدی و سەلاح جەنگ بۆ هەنگاو پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکان و کوشتنی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان جێبەجێ کرا.

ناسنامەی سێ کەس لەم بەندکراوانە رەحمان مەحموودی، جەعفەر محەممەدی و سەلاح جەنگ پشتڕاست کراوەتەوە. ناسنامەی دوو بەندکراوی دیکە کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، هێشتا لەلایەن هەنگاوەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

سەلاح جەنگ سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و چوار بەندکراوی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئەم بەندکراوانە لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکان و میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە