دێهلۆڕان؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی زەهرا محەممەدوەلی

٩ جۆزەردان ٢٧٢٦، ٢٣:١٥

هەنگاو؛ شەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

پاش ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی زەهرا محەممەدوەلی، هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی دێهلۆڕان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، هێشتازانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و هەروەها دۆسیەکەی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەهرا محەممەدوەلی، گەنجی تەمەن ٢٧ ساڵی کورد و خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام، ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (٢٣ی مەیی ٢٠٢٦) بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی کەسە نزیکەکانی ئەم هاووڵاتییە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام و ڕۆژانەی بنەماڵەی محەممەدوەلی لە سەرچاوە دادوەرییەکان، دادگا و ناوەندە جیاوازە ئەمنییەکان لە دێهلۆڕان و ئاودانان، بەرپرسانی پەیوەندیدار لە دانی وەڵامێکی ڕوون خۆ دەپارێزن و هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی وردی ڕاگرتنی ناوبراو نەداوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە