کەرەج؛ محەممەدئەمین شەمسی، ئەمیر ئەمرایی و کامیار ئەمرایی، سێ گەنجی گەنجی کورد سزای بەندکرانیان بەسەرداسەپا

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١٩:٠٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

سێ گەنجی کورد و خەڵکی شاری دەڕەشار سەربە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی کەرەج بە ناوەکانی محەممەدئەمین شەمسی، ئەمیر ئەمرایی و کامیار ئەمرایی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥دا دەستبەسەر کرابوون، هەر یەکەیان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ و یەک مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی ناڕازیی خەڵکی دەرەشار و دانیشتووی کەرەج بە ناوەکانی محەممەدئەمین شەمسی تەمەن ٢٩ ساڵ، ئەمیر ئەمرایی تەمەن ٢٣ ساڵ و کامیار ئەمرایی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی کەرەجەوە هەر یەکەیان سزای ٣ ساڵ و یەک مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

هەنگاو زانیوەتی کە، سزای ئەم کەسانە بەم دوایییە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

ئەم سێ گەنجە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٦(٩ی جەنیوەری ٢٠٢٦) لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و پاش تێپەڕینی نزیک بە چوار مانگ هێشتا لە بەشی گشتیی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج ڕاگیراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە