بیجاڕ؛ دەستبەسەرکرانی پووریا وەلیزادە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ناڕازی، پووریا وەلیزادە، گەنجی کورد و خەڵکی شاری بیجاڕ، بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەم هێزە حکومەتییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، پووریا وەلیزادە، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی چەندین سەرچاوەی ئاگادار، هێزە چەکدارە حکومەتییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لە یەکێک لە ڕێگا گشتییەکانی شاری بیجاڕ هێرشیان کردووەتە سەر ئەم گەنجە ٢٢ ساڵە و دوای لێدانێکی توند و بەکارهێنانی توندوتیژیی جەستەیی، بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە هەنگاویان ڕاگەیاندووە کە پووریا وەلیزادە بە بیانووی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەژێر چاودێریی بەردەوامدا بووە.
تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم گەنجە کوردە لەبەردەستدا نییە.