سەقز؛ دەستبەسەرکردنی ئەشکان ئابخوو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
لە بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، گەنجێکی خەڵکی شارستانی سەقز بە ناوی ئەشکان ئابخوو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، ئەشکان ئابخوو، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارستانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، هڵیانکوتاوەتە سەر ساڵۆنی ئارایشگەی بە ئەشکان ئابخوو و لە پێش چاوی موشتەرییەکانیدا دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم گەنجە بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.