ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەفشین داودی لە بەندیخانەی ناوەندیی قوروە
هەنگاو؛ سێشەممە ۲۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۶
سزای سێدارەی ئەفشین داودی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی قوروە جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲۴ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۱۴ی جەنیوەریی ۲۰۲۶)، سزای سێدارەی ئەفشین داودی لە بەندیخانەی ناوەندیی قوروە جێیەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە ساڵی ۲۷۲۳ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی محەممەد سەفەری بە هۆکاری ئەوەی بە پاراستنی نامووس نێو بردراوە، دەستبەسەر کرابوو و پاش یەک ساڵ لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە و بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت دوای پێنج مانگ لە لایەن هەنگاو میدیایی دەکرێتەوە.