بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی عەلی شوکری، چالاکی فەرهەنگیی کورد و گواستنەوەی بۆ ئورمیە

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١١:٤٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن و سەرکوتی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی لە کوردستان، عەلی شوکری، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیه گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، عەلی شوکری، چالاکی فەرهەنگیی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەم چالاکە فەرهەنگییە دوای دەستبەسەرکران لە بۆکان، بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ژێر چاودێریی ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیه گواستراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ناوەندی دەستبەسەرکەر و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کوردە هیچ جۆرە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە