ڕاپۆرتی هه‌نگاو له‌سه‌ر کوشتنی مه‌هشید فه‌لاحی، ژنی ترەنسی ٣٠ ساڵه به زه‌بری چەقۆ
هه‌نگاو؛ سێشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٦
مه‌هشید فه‌لاحی، ژنی ترەنسی ٣٠ ساڵه، نزیکه‌ی دوو حەوتوو پێش له شاری سنه به زه‌بری چه‌قۆ کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی هێشتاش له یه‌کێک له ساردخانه‌کانی ئه‌م شاره‌دا ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا مه‌هشید فه‌لاحی که پێشتر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ده‌رکرابوو و له بارودۆخی بێماڵوحاڵی و کارتۆنخەوی لەسەرشەقامەکاندا دەژیا، دوای هێرشکردنه سه‌ری به چه‌قۆ به شێوازێکی دڵته‌زێن کوژراوه.
چەندین سەرچاوە لەوباروە بە هه‌نگاویان ڕایانگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ کام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌هشید فه‌لاحی سه‌ردانی پزیشکی یاسایی یان ساردخانه‌یان نه‌کردووه و ته‌رمی ناوبراو هێشتا لە سەردخانەدا ڕاگیراوە.
چالاکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌نگاو پشتڕاستی کرده‌وه که، سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی دوو حەوتوو به‌سه‌ر ڕوودانی ئه‌م کوشتنه‌دا، تا ئێستا هیچ که‌س یان که‌سانێک پێوه‌ندیدار به کوشتنی مه‌هشید فه‌لاحی ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هه‌روه‌ها ده‌ستی به ناوی ناسنامه‌یی مه‌هشید فه‌لاحی ڕاگه‌یشتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌هشید فه‌لاحی وەک زۆربەی کەسانی ترەنس لە پرۆسەی گۆڕینی ڕەگەزیدا، ناوی ناسنامەیی خۆی گۆڕیبوو. لە ئەدەبیاتی پێوەندیدار بەم بوارەدا بە ناوی پێشووی کەسانی ترەنس دەوترێ «ناوی مردوو». هەنگاو بۆ تۆمارکردنی مافی مرۆڤیی تاوانەکە تەواوی زانیارییە پێوەندیدارەکان تۆمار دەکات بەڵام لە هەمبەر کەسانی ترەنسدا لە هێنانەئارای «ناوی مردوو»ی ئەوان خۆی دەپارێزێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو خەریکی لێکۆڵینه‌وه و پشتڕاستکردنەوەی ڕەهەندەکانی ئه‌م دۆسیه‌یه‌یه. داوا لەو کەسانە دەکرێت کە زانیاریی باوەڕپێکراو و جێی متمانەیان سەبارەت بە چۆنیەتیی کوشتنی مه‌هشید فه‌لاحی، دۆخی دۆسیەکە یان ناسنامەی بکەرانی ئەگەریی ئەم کوشتنە لەبەردەستدایە، زانیارییەکانی خۆیان لە ڕێگەی هێڵە پێوەندییە پارێزراوەکانەوە لەگەڵ هەنگاو بەش بکەن.