مەهاباد؛ سەردار ئوستادئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا
هەنگاو؛ چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
سەردار ئوستادئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دامەزراوە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٧ی جولای ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی تایبەتیی سەردار ئوستادئەحمەدی و دوای دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئوستادئەحمەدی لە مەرجە دادوەرییەکان و ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری مەهاباد، بەرپرسانی پێوەندیدار لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئەگەرییەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو خۆیان دەپارێزن. ئەم ڕەفتارەی ناوەندە ئەمنییەکان بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانیی قووڵی نزیکان و بنەماڵەکەی.