سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس موساپوور بە بەکارهێنانی توندوتیژیی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٢:٠٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان و چالاکوانان لە کوردستاندا، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارۆچکەی «نەڵاس» سەر بە شاری سەردەشت بە ناوەکانی مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس موساپوور ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٥ی جولای ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، بە شێوەی هاوکات مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس مووساپووریان لە شاری نەڵاس دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان بە، توندوتیژیی توندی جەستەیی و سووکایەتیکردن ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە؛ بابەتێک کە شەپۆلێکی نیگەرانی لەنێو بنەماڵەکانیاندا دروست کردووە.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە، مەلا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس موساپوور دوای دەستبەسەرکران لە سەردەشت، دەستبەجێ بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ گواستراونەتەوە تا لە ژێر لێپرسینەوەدا بن.

دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیان هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و دۆخی تەندروستیی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و ناوەندە دادوەرییەکان لە وەڵامدانەوە بە بنەماڵەکانیان خۆیان دەبوێرن.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە