مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی مستەفا ئیبراهیمی و سابیر عینایەتی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ٢٠:٣٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستاندا، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی مستەفا ئیبراهیمی و سابیر عینایەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦)، مستەفا ئیبراهیمی هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٦، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سابیر عینایەتی، تەمەن ٣٥ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە و بەرپرسانی دادوەری و ئەمنیی مەهاباد لە دانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەکانیان خۆیان دەبوێرن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە