دەستبەسەرکرانی مەتین فەرامەرزی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد
هەنگاو؛ هەینی ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان و چالاکان لە کوردستاندا، مەتین فەرامەرزی، چالاکی کولتووریی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆمارفی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٨ی ژوئیەی ٢٠٢٦)، مەتین فەرامەرزی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد لە ناوچەی «پارکی شێخ شەلتووت»ی ئەم شارە بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری لەلایان هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکومەتییەکان لە شوێنی گشتیی پارکەکەدا بە توندووتیژیەکی زۆرەوە ناوبراویان دەسبەسەرو بە زۆر و لێدان سواری ئۆتۆمبێل کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانی مەتین فەرامەرزی، هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی وردی ئەم چالاکە کولتوورییە لەبەردەستدا نییە.