ئەسەدئاوا؛ ئەلیاس قاسمی لەلایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٧:٢٩

هەنگاو؛ شەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

لە درێژەی دەستبەسەرکران و توندووتیژیی سیستماتیک دژ به هاووڵاتییان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەلیاس قاسمی لە ئەنجامی هێرشێکی شەوانەدا لەلایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شارۆچکەی ئاجین سەر بە شاری ئەسەدئاوای پارێزگای هەمەدان دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (١٠ی جولای ٢٠٢٦)، هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری یان مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەلیاس قاسمی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری «ئاجین» سەر بە شارستانی ئەسەدئاوا و ناوبراویان دەسبەسەرکرد.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان لە کاتی هێرشی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوودا، لەبەر چاوی هاوژین و منداڵە بچووکەکانی ئەلیاس قاسمی توندووتیژیی جەستەیی زۆریان بەرامبەر ناوبراو بەکارهێناوە و لێیان داوە و سووکایەتییان پێ کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە