بۆکان؛ مەسعوود چەمەنی سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٨:٢٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

مەسعوود چەمەنی، گەنجی تەمەن ٣٥ ساڵی کورد و خەڵکی گوندی "ئیبراهیم ئاوا"ی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەسعوود چەمەنی لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتەکانی «پرۆپاگەندە دژ بە نیزام» و «ئەندامەتی حیزبکی کوردستانیی دژبەری حکومەت» سەرجەم سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە مەسعوود چەمەنی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ ، لە دوای هێرشی توندوتیژانەی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەلگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە