میاندواو؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نارونیی چارەنووسی نیما ڕەسووڵزادە
هەنگاو؛ دووشەممە ۲۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی نیما ڕەسووڵزادە، لاوی کورد و خەڵکی میاندواو، هێشتا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووس، باری تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیما ڕەسووڵزادە، خەڵکی ئاوایی گامێشگۆلیی میاندواو، ڕۆژی یەکشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۲۷ی جولای ۲۰۲۶) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواستراوەتەوە.
بە تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەوتوو لە دەستبەسەرکرانی، ئەم هاووڵاتییە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە و هێزە حکوومەتییەکان و ناوەندە دادوەرییەکانی ئورمیە و میاندواو خۆیان لە هەر جۆرە وەڵامدانەوە و ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران یان تۆمەتە پاڵدراوەکان دەبوێرن.