ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە جوانڕۆ
هەنگاو؛ دووشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی پویان ئەحمەدی و محەممەد مستەفایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (١ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، محەممەد مستەفایی، چالاکی ئاینیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای)، پویان ئەحمەدیی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە سرنوشت و باری تەندروستییان تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و سرنوشتی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.